دادگا بڕیاری مانەوەی دەمیرتاشی لە زیندان درێژكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

دادگای توركیا دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بڕیاریدا لەبری ئازاد كردن، ماوەی مانەوەی فیگەن یوكسەكداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان درێژ بكاتەوە.

فیگەن یوكسەكداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە بە پاساوی ئەوەی لە كاتی ڕووداوەكانی كۆبانێ ناڕەزایەتیان دەربڕیووە ساڵی رابردوو سكاڵایان لەسەر تۆماركراوەو لەوكاتەشەوە لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

پارێزەر لەوەند كانات رایگەیاند، ئەوان نەیانتوانیووە وردەكاریی سكاڵاكە و لێكۆڵینەوەكە ببینن، لێكۆڵینەوەكانیش تەنها بۆ ئەوەیە، ڕێگریی لە ئازادكردنی دەمیرتاش بكرێت.

هاوكات پارێزەری كەنعان ماچئۆغڵوش رایگەیاندووە، ماوەی هەشت مانگە هەوڵ دەدەن بڕۆن بۆ داواكاری لێكۆڵەر لە داواكاری گشتی، بەڵام تاوەكو ئێستا نەیانتوانیووە داواكاری لێكۆڵەر ببینن.

سەرباری ئەو هەوڵانەی كە دەدرێن، بەڵام جارێكی دیكە دادگا بۆ دەمیرتاش و یوكسەكداغ بڕیاری با دۆخی ڕاگرتنیان بەردەوام بێت‌ دەركرد.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە كۆتاییەكانی ٢٠١٦ و فیگەن یوكسەكداغ لە ئازاری ٢٠١٧وە زیندانیكراون، چەندینجاریش لەلایەن پارێزەرەكانیانەوە هەوڵی ئازادكردنیان دراوە، بەڵام هەوڵەكان بێ سوود بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا