مەزڵوم کۆبانێ بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: شانازی دەکەین بەم هاوبەشییەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەبارەت بە سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە تویتێکدا مەزڵوم کۆبانێ ڕایگەیاند، “خۆشحاڵبووم بە پێشوازیکردن لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و فەرماندەی CJFOIR جەنەڕاڵ ماسیۆ ماکفرلین، بۆ تاوتوێکردنی و پێشخستنی هەوڵەکانمان دژ بە تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە”.

‏هاوکات سوپاسی پشتیوانی هەردوولایان دەکات و دەڵێت، “شانازی دەکەین بەم هاوبەشییەوە و کاردەکەین بۆ فراوانکردنی”.

ڕۆژی سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەردانێک گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا