سلێمانی بۆ قۆنتەرات نیە.. حكومەت بەقۆنتەرات بەڕێوە ناچێت؟!

دەستەواژەی زۆر نامۆ بە دەوڵەت داری و بەڕێوە بردنی وڵات لەم كابینەیە دەبیسترێت، كە لە هیچ قاموسێكی دوونیا نیە ئەگەر بۆی بگەڕێی.

كارەسات ئەوەیە ئەم دەستەواژانە لەلایەن كەسانێك بەكار دێن لەپێگەی دیاری هەرێمن یان لەڕابردوو لە پێگەی دیاری هەرێم بوون.

ئاری هەرسین ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی دەڵێت: سلێمانیمان بدەنێ بە قۆنتەرات وەك هەولێری لێ دەكەین،؟!!

ئەمە جگە لەوەی سووكایەتیە بە كۆی كابینەی حكومەتی هەرێم سووكایەتیە بە كۆی دانیشتوانی هەرێم و پارێزگای سلێمانی، كاتێك تۆ خەڵكی پارێزگایەك دەخەیە مووزایەدە و قۆنتەراتەوە ئەوە ئەوپەڕی سووكایەتیكردنە بە دامەزراوەكانی هەرێم و خەڵكەكەی، ئەگەر یاسایەكی دادپەروەرانە هەبێت پێویستە لەسەر ئەم جۆرە دەستەواژانە كەسانی ئاوا ڕاپێچی بەردەم یاسا بكرێن.

كاتێك گوێمان لەم دەستەواژانە دەبێت لەلایەن كەسانی پلەدار و كادیرانی پارتی زۆر باش ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەكەوێت كە هەموو ئەوانەی باس لە ئابڵووقەدانی پارێزگای سلێمانی دەكەن ڕاستن.

ئێمەی خەڵكی پارێزگای سلێمانی تێ ناگەین ئەو پێشكەوتنە سەر سوڕهێنەرانەی پارێزگای هەولێرو دهۆك چین كە ئاوا جیهانیان سەرسام كردووە و كەسانی وەك ئاری هەرسین وەك شانازی باسی دەكەن،؟

جگە لە دوو شەقامی هاتووچۆ كامە پێشكەوتنەكانی ئەوانن؟

خەڵكی پارێزگای سلێمانی و یەكێتیش خۆشحاڵن كە هەموو شارەكانی هەرێم پێشكەون و هیچ كاتێك نەبووە خەڵكی دەڤەری پارێزگای سلێمانی دڵتەنگ بن بەوەی ژیانی خەڵكی شارەكانی تری هەرێم گوزەران و ژیانیان باش بێت، بەڵكو خەڵكی پارێزگای سلێمانی ئاواتە خوازن هەموو كورد پێشكەوێت و شارەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان لەگەشەكردنی گەورەدابن، نەك بخرێنە قۆنتەراتەوە و بازرگانیان پێوە بكرێت،؟!

دەیان پڕۆژەی گەورەی نێشتەجێ بوون لە سلێمانی كراون هاوشێوەی هەولێر و دهۆك و سەركەوتووش بوون، باسكردنی پارێزگایەك وەك وێرانە شەرمەزاریەكی گەورەیە كە ئەمە ڕاست نیە.

دەیان كەموو كوڕی لە هەولێر و قەزا و ناحیەكانی هەیە لە دهۆك و قەزا و ناحیەكانی هەیە، پارێزگایەكی گەورە كە پایتەختی هەرێمە تا ئەم كاتە بەدەست گەورەترین كێشەوە دەناڵێنێت كە كێشەی زێراب و ئاوەڕۆیە، هەر كاتێك باسی هاتنی شەپۆلی باران دەكرێت بەشێكی زۆری خەڵك ترسی گەورەی بۆ درووست دەبێت، بەڵام بەڕاستی ئەو شێوازە لە زەقكردنەوەی كەمووكوڕی پارێزگایەك هەڵەیەكی گەورەیە و سووكایەتیكردنە بە خەڵكی ئەو پارێزگایە.

بۆیە سلێمانی و خەڵكەكەی بۆ قۆنتەرات نیە و ناخرێنە قۆنتەراتەوە پارێزگای سلێمانی و خەڵكەكەشی لەگەڵ سیستەمێكی بەڕێوەبردن نین كە لە سەر بنەمای قۆنتەرات بوونیاد بنرێت.

شێخ سەروەر بەرزنجی
كادیری یەكێتی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا