شازادەی جێنشینی ئوردن پێشوازی لە سودانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی شاژنە عالیە لە عەممانی پایتەختی ئوردن پێشوازییەکی فەرمی لێکرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە محەمەد شیاع سودانی، ئەمیر حسین بن عەبدوڵـڵای دووەم، شازادەی جێنشینی شانشینی ئوردن ئامادە بووە و سرودی نیشتمانی هەردوو وڵات ژەندراوە.

ئەوەش هاتووە، سودانی سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومی کردووە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی لوتکەی بەغدا بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی کە ئوردن میوانداری دەکات.

هاوکات، لەمیانی کارەکانی لوتکەکە، کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی بەشدار بەڕێوەدەچێت و میکانیزمی هەماهەنگی و هاوبەشی و ئاڵنگارییە ئابووریی و ئەمنییەکانی ئێستای ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا