نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 80 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 51 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ پاشەکشەی دۆلاری ئەمریکی، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مەترسی دابەزینی نرخی نەوت هەیە بەهۆکاری ئەوەی جارێکی دیکە لە چین ژمارەیەکی زۆری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا