پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، هاوڵاتیانی سعودی دەتوانن هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان لە وڵاتانی دیکە بۆ ئەنجامدانی عەمرە بانگهێشت بکەن و بەشێوەیەکی ئاسانتر و هەرزانتر عەمرە بەجێبگەیەنن.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتیانی سعودی دەتوانن ڤیزای کەسیی بەکاربهێنن وزیاتر لە کەسێک بانگهێشت بکەن بۆ ئەنجامدانی عەمرە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بانگهێشتکردنە تەنها بۆ عەمرە و سەردانی شوێنە ئاینییەکان دەبێت. وتیشی، هەر بانگهێشتنامەیەک لەرێگەی ڤیزای کەسییەوە بکرێت بۆ ماوەی 90 رۆژ دەتوانێت لە سعودیە بمێنێتەوە و تا ماوەی ساڵێک لە دەرکردنی بانگهێشتنامەکەوە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.
لەبارەی ڕێکارەکانی بەدەستهێنانی ڤیزاکە باسی لەوەکرد، “بەمەبەستی بەدەستهێنانی ڤیزاکە چەند رێکارێکی ئەلکترۆنی هەیە دەبێت هاوڵاتیانی سعودیە جێبەجێی بکەن بۆ بانگهێشتکردنی هاوڕێ و کەسەکانیان بۆ گەشتی عەمرە”.