ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆو پەیمانگا تایبەتەكان راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی تایبەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كە ساڵانە بەڕێژەی (10% بۆ 25%) كەمدەكرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

پێشكەشكارانی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینكەوە  ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بە كۆدی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بكەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا