دادگای باڵای سوید داواکارییەکی ئەردۆغان ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای سوید ڕەتیککردەوە ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕادەستی تورکیا بکاتەوە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای دەکات.

دادگای باڵای سوید ڕایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرامبەر بە پێدانی گڵۆپی سەوز بە سوید تا ببێتە ئەندامی ناتۆ، داوای ڕادەستکردنی بولێنت کەنیش، ڕۆژنامەنوسی تورکیای کردووە.

دادگاکە لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بە چەندین بەربەست کردووە کە ڕێگری لە ڕادەستکردنی بولێنت کەنیش، سەرنوسەری ڕۆژنامەی زەمان دەکات.

تورکیا ئەم ڕۆژنامەنووسە تۆمەتبار دەکات بەوەی لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016ەوە تێوەگلاوە.

بولێنت کەنیش دوای ئەو مەترسییانەی لە تورکیا ڕوبەڕوی دەبووەوە، پەنایبردەبەر سوید و لەوێ داوای مافی پەنابەری کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا