پۆڵەتیک پرێس
باخەوانی پۆڵەندی سباستیان سۆسکی، هەڵگری نوێی ڕیکۆردی جیهانی گینس بوو بە چاندنی درێژترین خەیار لەجیهاندا کە درێژییەکەی دەگاتە 113.4 سانتیمەتر.
سەرەڕای هاوینە گەرمەکان لە بەڕیتانیا، ئەو جوتیارەی کە لە پۆڵەندا لەدایکبووە بەڵام ئێستا لە ساوسهامپتۆن دەژی، توانی چاودێری خەیارە تایبەتەکەی خۆی بکات و ناوی بچێتە گینسەوە، وتیشی:”گەورەبوونی خەیار بۆ ماوەیەکی زۆر کارێکی مەترسیدارە و ئەگەر زوو لێبکرێتەوە ئەوا تۆمارەکە بەدەستناهێنیت و ئەگەریش زۆر بمێنێتەوە ئەوا مەترسیدارە و لەوانەیە لەکاتی گەشەکردنیدا کەڕوو بکات”.
بەپێی ماڵپەڕی”indianexpress”، جێی سەرنجە کە لەدەستدانی تۆمارەکە زۆر نزیک بوو بەهۆی نەخۆشکەوتن و مانەوەی لە نەخۆشخانە و دەڵێت:” پزیشک خوێنێکی دزەکردنی لەسەرم دۆزیەوە و هەفتەیەکم لە نەخۆشخانە بەسەربرد، بەڵام خۆشبەختانە ڕێناتای هاوسەرم ئاگاداری گەشەی خەیارەکە بوو، بەبێ ڕێناتا نەمدەتوانی ئەو تۆمارە بەدەستبهێنم”، پیاوەکە باسی لەوەشکرد تۆوی خەیارەکەی لە Piotr Holewa وەرگرتووە کە گەورەترین جوتیاری پۆڵەندیە.