پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له دوو تۆن و 500 كیلۆگرام هه‌نگوین و كاكڵه گوێزی له‌ناوبرد.
لەوبارەیەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌ی له‌ناوبردن به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی زیاتر له دوو تۆن و 500 كیلۆگرام هەنگوین، کاکڵە گوێز، خورما، شیلەی گەنمەشامی، ئاوی بەڕاد و رۆنی ئوتومبێلی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبردووه.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و نه‌شیاوی شوێنه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی میوان تیایدا، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه هۆتێل مه‌حوی له ئه‌سحابه‌سپی داخست و رێگه به‌كردنه‌وه‌ی نادرێت تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن جێبه‌جێ ده‌كات.