سیروان بابان: پرۆژەی شەفافیەت بۆ پەرلەمانتاران دەبێتە بەڵگە تا رێگری لە گەندەڵی بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سیروان بابان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، راگەیاندنی پرۆژەی شەفافیەت لە پارێزگای سلێمانی وەك هەنگاوی یەكەم سەرەتایەكی زۆر باشە.

سیروان بابان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: خوا بكات ئەو پرۆژەیە لە هەموو كوردستان جێبەجێ بكرێت، چونكە پرۆژەی شەفافیەت هەوڵێكە بۆ ناساندنی مافی گشتی بە رەسمی، لەگەڵ ئەوەشدا بەدیجیتاڵ كردنی هەر داتاو زانیارییەك بۆ ئێستای هەرێم گرنگە، كە ئەو پرۆژەیەش دەچێتە ئەو چوارچێوەیەوە.

دەشڵێت: پرۆژەی شەفافیەت بۆ پەرلەمانتاران دەبێتە بەڵگە، تا رێگری لە گەندەڵی بكەن، بۆیە هەر كارێكی خزمەت لە كوردستان بكرێت، پێویستە هەمووان چاوی لێبكەن، دەتوانین ئەم پرۆژەیە وەك بەشێكیش لە پرۆژە یاسای بودجە لێی بڕوانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا