پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئامادەبوون لە یاری کۆتایی مۆندیال، سەردانی قەتەڕ دەکات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/12/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر ده‌گاته ده‌وحه‌ى پايته‌خت.
هاوکات، بڕیارە لە سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی لەپاڵ ژمارەیەکی بەرچاوی سەرکردەی وڵاتان، ئامادەی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی کۆتایی مۆندیالی قەتەڕ ببێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 6:00 یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەڕ لەنێوان ئەرجەنتین و فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.