خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە هەولێر گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕی داون تاونی هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران دەڵێن، دەیانەوێت کۆشکەکانمان پێچۆڵ بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، کەمێك پێش ئێستا خۆپیشاندانی کاسبکارانی بازاڕی داون تاون گرژی و ئاڵۆزی تێکەوتووە و کاسبکاران داوا دەکەن کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.

لەوبارەیەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەڵێن، “دەیانەوێت کۆشکەکانمان لێبسەنن لەکاتێکدا ئێمە گرێبەستمان هەیە و چەندین ساڵە لێرە کاردەکەین، سەرباری ئەوەی هی خۆشمانە، کەچی مانگانە کرێمان لێوەردەگرن”.

بەشێکیان ئاماژەیان بەوەکرد، هانامان بۆ پارێزگار بردووە کەچی وتویەتی ئەم بابەتە پەیوەندی بە قائیمقامیەتەوە هەیە، چووینەتە لای قائیمقامیش دەڵێت بچن لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار کێشەکەتان چارەسەر بکەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا