سوودەکانی گەرماوکردن بە ئاوی سارد

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی واباوە کە بەئاوی گەرم گەرماو بکرێت بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا، بەڵام توێژینەوە زانستییەکان سەلماندویانە گەرماوکردن بە ئاوی سارد سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە، قژ و باری دەروونی هەیە.

گەرماوکردن بە ئاوی سارد یان ئاوێک کە تینێکی کەمی گەرمی تێدابێت وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت لەکاتێکدا بەئاوی گەرم دەبێتە هۆی هەستکردن بە خەواڵوێتی، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری جەستە دژی ڤایرۆس و میکرۆبە زستانەکان بەهێزدەکات.

ئاوی سارد کاریگەری لەسەر باری دەروونی کەسەکان هەیە و دژەخەمۆکیە و یارمەتی زیادبوونی هۆرمۆنی دوبامین دەدات کە بەرپرسە لە دڵخۆشی، یارمەتی باشتر ڕۆشتنی خوێن دەدات ئەوەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە، خووران کەمدەکاتەوە و پارێزگاری لە پلەی گەرمی پێست دەکات لەکاتێکدا ئاوی گەرم زیان بە پێست دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا