بە بۆنەی رۆژی ئاڵاوە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن چەند پولێكی پۆستە دیزاین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەموو ساڵێك هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 17ی كانوونی یەكەمدا رۆژی ئاڵای كوردستان وەكو سیمبولێكی نەتەوەیی بەرز رادەگرن و لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش چەندین چالاكی لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێت.

بۆ ئەمساڵەش بەهۆی ئەوەی لەو رێكەوتەدا لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوو بوو، ئەو چالاكیانە تەنیا لە قوتابخانەكان ئەنجام دران، بەڵام وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەو بۆنەیەوە پێنج پولی پۆستەی بە چەند نەخشە و وێنەیەكی جیاواز دیزایین كرد.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2009 دا پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژی 17ی كانوونی یەكەمی‌ وەكو ڕۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان دیاری كرد، خەڵكی هەرێمی كوردستان هەموو ساڵێك لەو رێكەوتەدا یادی ئاڵای كوردستان بەرز رادەگرن.

ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی 1992 ی زایینی، بڕیاڕیدا ئەو ئاڵایەی كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەڵكراوە وەكو ئاڵای فەرمی و نیشانە و هێمای پێكهاتەی ”حكومەتی هەرێمی كوردستان” دیاری كرد و بڕیاری دا كە لەسەر هەموو دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵبكرێت.

پاشان لە ساڵی 1999 و دوای ئەوەی پرۆژە یاسای ئاڵای كوردستان، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان كرا، لە رۆژی 11 ی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق، بە یاسای ژمارە 14 ”یاسای ئاڵای كوردستان”ی پەسندكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا