كونسوڵخانەی ئەمریكا: ئاكام عومەر نموونەیەكی كامڵی ئازایەتی و بوێری بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵخانەی ئەمریكا رایگەیاند، ئێرڤ هیكس كونسوڵی گشتی لە شاری سلێمانی بەشداریكرد لە ڕێوڕەسمی گەڕانەوەی تەرمی پێشمەرگەی ئازا شەهید لیوا ئاكام عومەر عوسمان. دووبارە لە ناخی دڵمانەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان بۆ خانەوادەكەی دەردەبڕین.

لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەڵێت، لیوا ئاكام عومەر نموونەییەكی كامڵی ئازایەتی و بوێری و پێشمەرگەییەكی چاونەترس بوو و لە هەڵمەتی تێكشكاندنی داعش ڕۆلێكی سەرەكی هەبوو.

ئەوەشی خستەڕوو، لەوەش زیاتر، فەرماندە ئاكام عومەر لە ئەركە بەردەوامەكەی لە ڕووبەڕبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەكانی سەر هەرێمی_كوردستان هاوبەشێكی بەتوانا و متمانەپێكراوی هێزەكانی هاوپەیمانان بوو. دووبارە لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین و خەمناكین بۆ شەهیدبوونی. هیوای دڵنەوایی بۆ بنەماڵەكەی و هاورێ پێشمەرگەكانی دەخوازین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا