تەرمی پێشمەرگەیەک لەناو شۆفڵەکەیدا دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە گەڕەکی ڕاپەڕین نزیک مەیدانی ئاژەڵان تەرمی پێشمەرگەیەک لەناو شۆفڵەکەی خۆی دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانمان ئاگادارکران بە بوونی حاڵەتێکی کوشتن لە گەڕەکی ڕاپەڕین نزیک مەیدانی ئاژەڵان، پاشان دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی (ق. م . م) ڕەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی (ئیمام قاسم) پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 7ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە تەرمەکەی لەناو شۆفڵکەیدا دۆزراوەتەوە.

دەشڵێت، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هاوڵاتیە شۆفڵی پێ بووە ویستوویەتی بچێتە سەرکار، بەڵام بەڕێگاوە بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولـلـەی لێ کراوە و بەو هۆیەشەوە بەسەر شۆفڵەکەیەوە کوژراوە کە شوێنەواری دوو فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە.

ئەوەش هاتووە، هەر دوای ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ و تیمەکانی بەڵگەو تاوانی پشدەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا