پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرلا مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ ئی13 بەباشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
مۆتۆرلا مۆتۆ ئی13 کێشەکەی 188 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6765 ڤی سی بی هێلیۆ جی37ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(33+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی5000 میلی ئەمپێرە.