بەهای دۆلار بەرامبەر دینار تاڕادەیەک دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی سلێمانی تاڕادەیەک دابەزینی تۆمارکرد.

لەوبارەیەوە شوان هادی، فرۆشیاری دراو لە سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەروو 152 هەزار دینار.

یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دینار دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق کەمتر لە جاران دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا