پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا هەرێم ژێرخانی کارەبای گەیشتوەتە حەوت هەزار مێگاوات کارەبا.
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، پڕۆژەکانی کارەبا پەیوەستن بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، ئێستا هەرێم ژێرخانی کارەبای گەیشتوەتە حەوت هەزار مێگاوات کارەبا.
باسی لەوەشکرد، خواست لەسەر کارەبا پێنج هەزار و 50 مێگاواتە، بۆیە ئەگەر سوتەمەنی تەواو بگاتە وێستگەکانی کارەبا، قەیرانی کارەبا نامێنێت و پێویستیشمان بە مۆلیدە نابێت.