فیفا داواکارییەکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ “فیفا” داوایەکی سەرۆکی ئۆکرانیای ڕەتکردەوە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت، “وامانزانی فیفا پێگەکەی بۆ چاککردنی جیهان بەکاردەهێنێت”.

تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بابەتێکی بڵاوکردەوە و لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت ڕایگەیاند، “نوسینگەی ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیازی نمایشکردنی پارچە ڤیدیۆیەکی سەرۆکی وڵاتەکەیان کردووە پێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەڕ تا تێیدا پەیامێک لەبارەی ئاشتی جیهانیی پێشکەش بکات”.

وتیشی، “پێمانوابوو فیفا دەیەوێت پێگەکەی بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی و لەبەرژەوەندی جیهان بەکاربهێنێت”.

تۆڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ داواکارییەکەی نوسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیای ڕەتکردووەتەوە، بەڵام هێشتا گفتوگۆکان لەمبارەیەوە لەنێوان هەردوولایاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا