ئەڵمانیا هاوکارییەک بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی سندوقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا، ئەڵمانیا هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی 10 ملیۆن یۆرۆ بە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی باکوری سوریا.

لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ماوەی 10 ساڵە سندوقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا کارێکی نایابی بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی مافخوراوی سوریا کردووە.

وتیشی، کاریگەری جەنگ و وشکەساڵی بوونەتە بەربەست لەبەردەم دابینکردنی ئاسایشی خۆراك لە سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوەکردەوە، لەبەر ئەو هۆکارانە وڵاتەکەی بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ دەداتە سندوقی متمانەی ئاوەدانکردنەوەی سوریا بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ئاسایشی خۆراک بەهێزدەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا