د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، “سبەی؛ لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا؛ لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان؛ لە شاری سلێمانی، بە فەرمیی پێشوازیی لە تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر؛ فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەکەین”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەکرد، بەسوپاسەوە ئەم ڕۆژە بۆ گەڕانەوەی تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر بۆ خاکی نیشتمان دیاریکرا، وەک هێمایەکی ڕاستەقینە؛ بۆ خەبات و تێکۆشانی جوامێرانەی هەموو شەهیدانی کوردستان و شەهید ئاکامیش، بۆ پاراستنی خەڵک و خاک و ئاڵاو قەوارەی هەرێمی کوردستان و گشت نیشتمان.

وتیشی، لەم ڕۆژەدا؛ داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین؛ ئەم ڕۆژە بە دەرفەتێکی زێڕین و شایستە بۆ کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکانیان بزانن و، لە ڕێی گفتوگۆیەکی نیشتمانیانەی سەنگینانەی بەرهەمدارانەی ڕاستگۆیانەوە، بوێرانە؛ کێشەکان چارەسەربکەن”.

داواشی کرد، بەرەو یەکبونێکی ئامانجدارانەی نیشتمانیی هەنگاوبنێن، ڕۆحی زیندوی شەهیدان ئاسودەبکەن، ڕەنجی هەزاران ساڵەی خەڵکی کوردستان بەبا نەدەن، بەڵکو بیکەنە گەنج و سەرمایەی بەهاداری پاراستن و پەرەپێدانی کوردستان و بەهێزکردنی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان. دوکەڵی شەڕ بڕەوێننەوەو، ئاشتیی و ئارامیی و سەقامگیریی و دادپەروەریی و ئاسایش و ئابوریی؛ بژێننەوە.

پارێزگاری سلێمانی داواش لەلایەنە سیاسییەکان دەکات، بەیەکبگەن، لەیەکبگەن؛ وەڵامی کردارییانەی ماف و خواست و داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا