ڕۆژی شەممە لە ناوەندەکانی خوێندن ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لەسەرجەم خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ڕۆژی شەممە ، 17ی 12ی 2022، کاتژمێر 8:30ی بەیانی، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگیرێت.

ڕۆژی 17ی مانگی 12ی هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان یادی ڕۆژی ئاڵا دەکرێتەوە چیرۆكی ده‌سنیشانكردنی ئه‌م ڕۆژه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1946 كاتێك (قازیی محه‌مه‌د) له‌ ڕۆژی 22ی كانونی دووه‌می ئه‌و ساڵه‌دا له‌ مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد و له‌ ناو ئاپۆره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییدا، دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانی ڕاگه‌یاند و بۆ یه‌كه‌مین جار ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد و وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی كۆماری كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا