شارەوانی سلێمانی ڕێنماییەكانی پێدانی مۆڵەتی بینا هەموار دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی سلێمانی بە مەبەستی ئاسانكاری مامەڵەی هاووڵاتیان و رێكخستنەوەی تەواوی كارەكانی رێكخستنەوەی جۆرەكانی مۆڵەت، رێنماییەكانی پێدانی مۆڵەتی بینا هەموار دەكاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانی و لەسەرەتای دەست بەكاربوونییەوە لە پەرۆشی و خەمخۆرییان بە مەبەستی ئاسانكاریكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و ڕێكخستنەوەی تەواوی كارەكانی جۆرەكانی مۆڵەت؛ خۆشبەختانە، دوای چەندین مانگ كاركردنی تیمی ئەندازیاریی بەش و جۆرە جیاوازەكانی مۆڵەتمان، نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرد. بە دەستخۆشییەوە بە هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەك ڕێنماییەكان لەلایەن وەزارەت و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی پەسەندكران.

ئەوەشهاتووە، جێی خۆیەتی، ئاماژە بەوەبكەین ئەم كارە گرنگە چەندین بەربەستی كۆنی لەسەر ڕێگای مامەڵەی هاوڵاتیان لابردو ڕۆڵ دەبینێت لە ڕێكخستنەوەی شارو جۆرێك ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان، وە لە ئێستادا ڕێنمایی نوێ ی پێدانی مۆڵەت كاری پێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا