پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو کەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیرکرد کە هەستاون بە دزینی چەند بتڵە غازێک و دزیکردن لە چەند مارکێتێک.
لەوبارەیەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانمان توانیان دوو تاوانبار بە ناوەکانی (م. م. ع) تەمەن 28 ساڵ و (ک. ب. أ) تەمەن 22 ساڵ دەستگیربکەن.
وتیشی، هەردوو تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکانیاندا نا کە لە شەش تاوانی جیادا بەنزیکەیی 50 بتڵ غازیان دزیبوو و لە شەش مارکێتیش تاوانی دزییان ئەنجامدابوو، هەروەها چەندین تاوانی تریان لە باخ و کێڵگەکانی شەقڵاوە ئەنجامدابوو.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە و بڕیاریداوە بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی دوو تۆمەتبارەکە بەندبکرێن.