پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 82 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 68 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی ئەم ساڵدا دابەزی.