خواردنەوەیەک ئەگەری توشبوون بە کەمخوێنی زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

کانزای ئاسن پێکهاتەیەکی سەرەکی هیمۆگڵۆبینە کاتێک لە جەستەدا کەمدەبێت کەسەکە تووشی کەمخوێنی(ئەنیمیا) دەبێت، هیمۆگڵۆبینیش پڕۆتینێکە لە خڕۆکە سوورەکاندا هەیە ئۆکسجین لە سییەکانەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی’ئێکسپرێس” کەمبوونی ئاسن لەجەستەدا هۆکارە بۆ چەندین کێشەی تەندروستی بەتایبەتی ئەنیمیا کە چەندین کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت وەک، گێژبوون، ماندوێتی، بورانەوە، کەمبوونی سەرنج و نەبوونی وزە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکان.

فوائد الشاي الأسود العضوي - عالم الشاي | ليبتون® أرابيا

باسی لەوەشکردووە هەندێک لە خواردنەوەکان هۆکارن بۆ توشبوون بە ئەنیمیا وەک زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی چا، چونکە ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە دەبێتە هۆی کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەخوێندا، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی گشتی ئەو خواردنەوانەی بۆلیفینۆلیان تێدایە وەک چای ڕەش، نەعنا، کاکاو، بابونج و قاوە هۆکارن بۆ کەمبوونی ڕێژەی ئاسن بۆیە پێویستە زیادەڕەویان تێدانەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا