ئەردۆغان: دروستكردنی ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30 كم ئامانجمانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامێكی پرسیارێكدا لەبارەی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، دروستكردنی ناوچەی ئارام بە قووڵایی 30 كیلۆمەتر ئامانجی ئەنقەرەیە و وتیشی، لەو بابەتەدا داوای پشتیوانی لە رووسیا كردووە.

بەر لەوەی بەرەو وڵاتی توركمەنستان بەڕێبكەوێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی سازكرد و وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوە.

سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنەی چەند مانگێكە توركیا جەخت لەسەر ئەنجامدانی دەكاتەوە، ئەردۆغان وتی، ئامانجیان ئەوەیە ناوچەیەكی ئارام بە قووڵایی 30 كیلۆمەتر دروستبكەن.

ئەم وتانەی ئەردۆغان لەكاتێكدان، لە ماوەی رابردوودا و سەرەڕای هەڕەشەی تووندی ئەردۆغان، هەردوو وڵاتی ئەمریكا و رووسیا گڵۆپی سەوزیان بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی توركیا هەڵنەكرد.

ئەردۆغان سەبارەت بە هەوڵەكانی ئەنقەرە بۆ رازیكردنی مۆسكۆ بۆئەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ئەنجامبدات، رایگەیاند داوای پشتیوانی لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا