سەرۆك كۆمار بۆ شاندی دانووستانكاری هەرێم: پەلە بكەن لە گەیشتن بە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانی پێشوازی لە شاندی دانووستانكاری هەرێم دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق جەختیكردەوە لە پێویستی سازكردنی دیالۆگ و پەلەكردن لە دۆزینەوەی چارەسەر بەگوێرەی دەستوور و قانون بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە ڕێككەوتنێك كە خزمەت بە هەموو عێراقییەكان بكات.

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، رۆژی سێشەممە 13_12_2022 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبو لە ژمارەیەك وەزیر و لێپرسراوی باڵا.

لە میانی دیدارەكەدا باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی وڵات و دانوستانەكانی ئەم دواییەی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكان، كە تیایدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی سازكردنی دیالۆگ و پەلەكردن لە دۆزینەوەی چارەسەر بەگوێرەی دەستوور و قانون بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە ڕێككەوتنێك كە خزمەت بە هەموو عێراقییەكان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا