مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لاڤا ئێکس3 یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکەکان کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات و کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت.

لاڤا ئێکس3 کێشەکەی 172 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی2340/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا