خواردنەوەی لیمۆ چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوەی شەربەتی سروشتی لیمۆ یان گیراوەی ئاوی گەرم و لیمۆ سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، تایبەتمەندی دژەبەکتریا و ڤایرۆسی هەیە بەپێی ماڵپەڕی”Lajollamom”.

شەربەتی سروشتی لیمۆ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکانی سەرمابوون دەکات، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات بەوشێوەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەر و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.

أهم فوائد العسل مع الماء الدافئ والليمون - ويب طب

ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی بەکتینی تێدایە یارمەتی کەمبوونەوەی خواستی خواردن و برسێتی هەروەها دابەزینی کێش دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە و کرداری هەرس هەیە، گیراوەی ئاوی گەرم و لیمۆ بەیەکێک لە باشترین خواردنەوە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی سنگ و کۆکە دادەنرێت و سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست هەستیاری یان ڕەبۆوە دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا