تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی زێت تی ئی

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی مۆبایلی زێت تی ئی بلەید ڤی51ی خستەڕوو، کە ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

زێت تی ئی بلەید ڤی51 کێشەکەی 192 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 پی دایمێنسیتی810 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5100 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا