پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەمێك پێش ئێستا هەواڵی گیان لەدەستدانی ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بڵاوبوەوە.
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، بڵاویكردەوە، بەداخ و خەمێكی قوڵەوە ئاكامی گەل فەرماندە “ئاكام عومەر” فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای مانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاك و نیشتمان، بەڵێنەكەی خۆی لەپێناوی كوردستان بەجێ هێنا و شەهید بوو ، ئێمە لە فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئەم كۆستە گەورەیە بە هاوڕێ و هاوسەنگەران و دڵسۆزانی ڕادەگەیەنین.
بەیانی رۆژی 19-10-2022 ھێزێکی سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لەدژی داعش گەیشتنە سنوری ناحیەی زینانە و لەئاکامدا بۆمب و مینی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکانی ھێزەکەدا تەقیەوە.
لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ئەفسەرێک بە ناوی نەقیب (زوھێر فایەق)شەھید بوو ، ھەروەھا فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆ (ئاکام عومەر ) و چەند پێشمەرگەی تر بریندار بوون.
دوای 54 رۆژ لە برینداربونی سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا ئاكام عومەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.