سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر هەمەچەشن كردنی سەرچاوەكانی داهات دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید ، رۆژی دووشەممە 12_12_2022 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە مستەفا غالب موخیف سەرۆكی بانكی ناوەندی عێراق.

لە میانی دیدارەكەدا، باس لە گرنگی ڕۆڵی بانكی ناوەندی كرا لە پرۆسەی سەقامگیركردنی سیستمی دارایی و ئابووری لە وڵات و بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام و گرتنەبەری سیاسەتی دارایی هۆشیار بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئابووری عێراق دەبنەوە.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی عێراق، ئاماژەیكرد بە پێویستی كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و داخستنی دەروازە سنوورییە ناقانونیەكان و ڕێكخستنی هاوردەكردن و داهاتی گومرگ بۆ ئەوەی زیاد بكرێت بۆ بودجەی دەوڵەت.

دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید ئاماژەشیكرد بە گرنگی هاندان و ڕاكێشانی وەبەرهێنان لە ڕێگەی پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و جێبەجێكردنی مەرجە قانونیەكان بۆ دەركردنی قانونی زەمانەتی كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كە گرنگە بۆ ئەم كەرتە و دەرفەتی كار دەرەخسێنێت، راشیگەیاند كە ئاسایش و سەقامگیری دۆخی وڵات یارمەتی دەردەبێت لە بەدیهێنانی ئەو دەرفەتە.

سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە گرنگی پەرەپێدان و ئاسانكاریكردن بۆ بواری گەشتیاری لە وڵات و هاندانی گەشتیاری ئایینی و شوێنەواری و دانانی كۆنتڕۆڵی پێویست بەو پێیەی داهاتی دارایی بۆ بودجەی دەوڵەت دروست دەكات كە لە داهاتی وەبەرهێنان كەمتر نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا