چوار خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات توشبووانی شەکرە دەتوانن بیخۆن

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان کاتێک دروستدەبێت کە پەنکریاس نەتوانێت ڕێژەیەکی تەواو ئەنسۆلین دروستبکات، هەروەها لەوانەیە کاتێک دروستبێت کە جەستە نەتوانێت بەشێوەیەکی تەواو ئەنسۆلین بەکاربهێنێت.

لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە دەتوانرێت نەخۆشی شەکرە کۆنتڕۆڵ بکرێت بەپێی ماڵپەڕی”timesofindia”، هەرچەندە بەردەوام ڕێنمایی توشبووانی شەکرە دەکرێت کاربۆهیدرات نەخۆن یان بەڕێژەیەکی کەم بیخۆن، بەڵام ئەم خواردنە دەوڵەمەندانە بە کاربۆهیدرات دەتوانن بیخۆن:

-پاقلەمەنیەکان
فاسۆلیا، نۆک و نیسک ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتیان تێدایە و سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵ و پڕۆتینەکانن توشبووانی نەخۆشی شەکرە دەتوانن بۆ سیستمی خۆراکی زیادیبکەن.

-میوەکان
میوەکانی وەک سێو، پڕتەقاڵ، هەنار و شوتی هەرچەندە کاربۆهیدراتیان تێدایە بەڵام خواردنیان ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکان بەجەستە دەبەخشێت.

-دانەوێڵە تەواوەکان
دانەوێڵە تەواوەکانی وەک جۆ، گەنم، ئاردی شۆفان و برنجی قاوەیی کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکانیان تێدایە و دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان بەیەکێک لە باشترین بژاردەکان بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێن، چونکە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکەن.

-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی تەندروستن، بەڵام هەندێک لە سەوزەواتەکان کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات کاریگەری لاوەکیان لەسەر توشبووانی شەکرە دەبێت وەک پەتاتە و بەزالیا، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکی دیکەیان سوودیان بۆیان هەیە وەک پەتاتەی شیرین، چەوەندەر و گەنمەشامی، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا