پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە.
هاوکات، سبەی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی دا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەستپێدەکات و هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوویە سنووریەکاندا دەبارێت.
ئەوەش هاتووە، سبەی لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بۆ رۆژی چوارشەممەش بەردەوامی دەبێت.