گووگڵ بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گووگڵ خۆی ئامادەدەکات مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ فۆڵد، کە توانای نوشتانەوەی هەیە بەتایبەتمەندی زۆر بخاتە بازاڕەوە.

گووگڵ پێکسڵ فۆڵد شاشەکەی لەجۆری فۆڵدەبڵ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 7.58 ئینج و دیقەی2208/1840 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری گووگڵ تێنسەر و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی78 ئێم پی20ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+10+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا