دوو برا لە قەندیل دەکەونە خوارەوە و گیان لەدەستدەدەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو هاوڵاتی لە بناری قەندیل لەسەر سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵدێران و گیانیان لەدەستدا.

بەیانى ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی کە برای یەکتر بوون لەکاتى هێنانەوەى رانە مەڕەکەیان کە چووەتە دیوی رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە سەربازییەکانى ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە.

لەکاتى تەقەکردنەکەدا ئەو دوو هاوڵاتییە رایانکردووەو بەوهۆیەوە لە شاخێکى بەرز هەڵدێراون و گیانیان لە دەستداوە.

هەردوو براکە ناویان سەرباز و کامەران بووەو تەمەنیان لە 33 بۆ 36 ساڵ بووەو لەئێستادا تەرمەکانیان دەگەڕێنرێتەوە بۆ ناو شاری قەڵادزێ و دواتر بەخاک دەسپێردرێن.

No description available.No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا