خواردنی شێلم چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

شێلم یەکێکە لە سەوزەواتە زستانەکان کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزاکانی کالیسیۆم، ئاسن، سۆدیۆم و پۆتاسیۆم.

بەپێی ماڵپەڕی”food-ndtv” خواردنی شێلم ئەم سوودانە بەجەستە دەگەیەنێت:

-ئەو ماددە کیمیاییە ڕووەکیانەی تێدایە کە ڕێگری لە جۆرەکانی شێرپەنجە دەکەن.

-نیتراتی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی خوێنبەرەکان و دابەزینی پەستانی خوێن هەیە.

فوائد اللفت | 8 فوائد رائعة للفت.. أهمها تخفيف الإمساك | العيادة

-لۆتینی تێدایە دژەئۆکسانێکی بەهێزە پارێزگاری لە تەندروستی چاو و ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکات.

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان ئەگەری دروستبوونی کێشەکانی ڕیخۆڵە کەمدەکاتەوە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە هەیە.

-ڕێگری لە کۆبوونەوەی چەوری لەجەستەدا دەکات و هەروەها پارێزگاری لە ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا