ئەمریكا كوژرانی دوو بەرپرسی داعش لە سووریا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا كوژرانی دوو بەرپرسی رێكخراوی داعشی لە رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاند.

رۆژی یەكشەممە 11-12-2022، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، هێزەكانیان هێرشێكی ئاسمانی سەركەوتوویان لە رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە، بەهۆیەوە دوو بەرپرسی رێكخراوی داعش كوژراون.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا راشیگەیاند، هێرشەكە لە كاتژمێر 02:15 خولەكی بەرەبەیانیی رۆژی یەكشەممە بە هێلیكۆپتەر كراوە و لە ئەنجامدا دوو بەرپرسەكەی داعش كوژراون. یەكێكیان ناوی ئەنەس بووە كە بەرپرسی ویلایەتێكی داعش بووە لە سووریا و دەستی هەبووە لە ئاسانكاری و ئەنجامدانی هێرشە تێكدەرانەكانی رێكخراوەكە لە رۆژهەڵاتی سووریا.

ئەوەشهاتووە، هێزەكانی ئەمریكا بۆ سەرخستنی ئۆپەراسیۆنەكە، هێرشەكەیان لەسەر بنەمای پلانێكی گشتگیر كردووە و بەگوێرەی ئاماژە سەرەتاییەكان، هیچ سیڤیلێك نەبووەتە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا