سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاریكارییەكانی نێوان عێراق و بانكی نێودەوڵەتی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، رۆژی یەكشەممە 11_12_2022، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە وەفدێكی بانكی نێودەوڵەتی.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا عێراق یەكێكە لە وڵاتە چالاكەكانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی و هەروەها بە یەكێك لە دامەزرێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بانكی نێودەوڵەتی و كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەب دادەنرێت، هاوكات جەختیكردەوە لەسەر پتەوكردن و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی.

دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگە كۆمەڵی نێودەوڵەتی ئاگاداربێت كە عێراق، لەدوای كۆتایهێنان بە داعشەوە، لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە سەقامگیرتر بووە، ئەمەش لە پێناو هاندانی وەبەرهێنان و خستنەگەڕی سەرمایە لە وڵاتدا.

سەرۆك كۆمار رایگەیاند حكومەتی عێراق جدییە لە داڕشتنی پلان و بەرنامە و قانونێك كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە زامنكردنی پێداویستیی هاووڵاتییانەوە هەبێت لە ڕێگەی پێشخستنی ئابووری و پڕۆژەی ژێرخانی و پشتیوانیكردن لە كەرتی تایبەت.
ڕوونیشیكردەوە دیارترین ئاستەنگەكانی بەردەم وڵات قەیرانی گۆڕانی كەشوهەوایە كە هەڕەشە لە جیهان دەكات بە گشتی، هەروەها كێشەی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، جەختیكردەوە لە وەفدی هاوبەش كە گفتوگۆ بكەن لە پێناو گەیشتن بە چارەسەری یەكلای بۆ ئەوەی دادپەروەرانەتر دابەشكردنی پشكی ئاو بكەن هاوتا لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان.

لە میانی دیدارەكەدا، وردەكاری خرایەروو دەربارەی هاریكاریی هەنووكەیی نێوان عێراق و بانكی نێودەوڵەتی لە كەرتی دارایی و ئابوریدا، هەروەها جەختكرایەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی سیستەمی بانكی لە عێراق بە شێوەیەك كە خێراتر و وردتر و سەلامەتتر و شەفافتر بێت، جگە لە جەختكردنەوە لەسەر گرنگی هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی و پشت نەبەستن بە تەنها سەرچاوەی نەوت لە ڕێگەی بەهێزكردنی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی.

لای خۆیەوە وەفدی بانكی نێودەوڵەتی گەشبینی خۆی بۆ ئایندەی عێراق دەربڕی بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە سامانی مرۆیی و سروشتیی، خواستی بانكی نێودەوڵەتیشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هاریكاری لەگەڵ عێراق بەمەبەستی پەرەپێدانی ئابووری وڵاتەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا