پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە قۆناغی یەکەمی گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دەستیپێکرد .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر، بڕیاردراوە بە گۆڕینی بۆرییەکە.
وتیشی، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گۆڕینی بۆرییەکە بەدرێژایی دوو هەزار و 750 مەتر دەستپێدەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم پێشتر ڕەزامەندیی نیشاندابوو لەسەر خەرجكردنی نزیکەی 21 ملیار دینار، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە و گۆڕینی بەشێكی بۆرییەکە.