پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆژی چوارشەممە بەمەبەستی ئامادەبوون لە یاری نێوان هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هەڵبژاردەی مەغریب، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دەچێتە قەتەڕ.
لەوبارەیەوە ئودیا کاستێرا، وەزیری وەرزشی فەڕەنسا بە ڕادیۆی فرانس ئینفۆی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ سەرۆک دەگەڕێینەوە بۆ قەتەڕ.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی قەتەڕ ئیمانوێل ماکرۆن وتی، ئەگەر هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی یان قۆناغی کۆتایی، ئەوا ئامادەی یارییەکان دەبێت.