شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی شەممە جارێكی دیكە، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە دانووستاندنەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، ئێوارەی شەممە، 10_12_2022 شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.

روونیشیكردەوە، لەو سەردانەدا شاندی حكومەتی هەرێم لەسەر پرسی بودجە و نەوت گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی ئەنجامدەدەن.

شاندەكە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، دۆسییەی ماددەی 140، دۆسییەی نەوت و گاز، بەشداری شایستەی هەرێمی كوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەكان، بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەكانی پێشمەرگە و بابەتەكانی دیكەی وەك پڕۆژە یاساكانی دادگای فیدراڵی، ئەنجوومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز سەردانی بەغدایان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا