مژدەیەک بۆ خوازیارانی ئێکس بۆکس

پۆڵەتیک پرێس

وا بڕیارە لە رۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمە نوێکانی ئێکس بۆکس بخرێنە بازاڕەکانەوە بەڵام لە ئێستادا بەشێوەی پێشوەختە ژمارەیەک لەو بەرهەمانە بەردەستە و خوازیاران دەتوانن بەدەستی بهێنن.

رۆژنامەی The Sunی بەریتانی  بڵاویکردەوە، بڕیارە بەرهەمە نوێکانی ئێکس بۆکس لە ١٠ی تشرینی دووەمی داهاتوو بخرێنە بازاڕەکانەوە و دوو جۆری لێدەفرۆشرێت ئەوانیش زنجیرەی X و زنجیرەی S، زنجیرەی X بە بڕی ٤٩٩ دۆلار و زنجیرەی S بە بڕی ٢٩٩ دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێن.

لە هەواڵەکەدا ئەوەش هاتووە، ژمارەیەک لەو بەرهەمە نوێیانە بەشێوەی پێشوەختە لە بەریتانیا و ئەمریکا بەردەست دەبن بەجۆرێک، لەمڕۆوە لەو دوو وڵاتە دەتوانرێت بەشێوەی ئۆنلاین داوا بکرێت.

هەتا ئێستا دیار نییە، چەند ژمارەی پێشوەختە لەو ئامێرانە بەردەست دەبن بەڵام رێژەکە دیاریکراوە و پێویستە خوازیاران خێرا بکەن لە بەدەستهێنانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا