لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ ڕۆژهەڵاتی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ بۆ دەرچوبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێك لەلایەن بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ ئیدارەی‌ راپەرینەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كە لەلایەن دادگاوە بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ بۆ دەرچوبوو بەپێی‌ مادەی‌ 408 لە یاسای‌ سزادان، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەسپێكرد بەمەبەستی‌ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار.

ئەوەشهاتووە، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار (م، ق، ف) لەلایەن مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ ڕۆژهەڵاتی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانەوە دەستگیربكرێت.

لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا