لە پارێزگایەكی عێراق شەش چەكداری داعش كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین شەش چەكداری داعش كوژران، كە سێ لە چەكدارەكان لەلایەن جووتیارێكەوە كوژران، دواتر خۆشی لەلایەن داعشەكانەوە كوژرا.

دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 10-12-2022 شەش چەكداری داعش هەڵدەكوتنە سەر گوندێك لە سنووری ناحیەی شرگات لە پارێزگای سەلاحەدین.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد: فەوجی دووی لیوای 91 ی سوپای عێراقی، بە هاوكاری خەڵكی سڤیل و حەشدی عەشائیری، شەش چەكداری داعشیان كوشتووە و كەسێكیش لە خەڵكی ناوچەكە شەهید بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا