سەرۆكی هەنگاریا كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان هێنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا؛ دوای دوو رۆژ مانەوە، هەرێمی كوردستانی بەرەو هەنگاریا جێهێشت.

بەرلەسەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەنگاریا لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە، لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، ناڤاك لە تویتەر نووسی: كۆبوونەوەیەكی مێژوویمان لەگەڵ سەرۆك كۆمار لەتیف رەشید لە بەغدا كرد. هەردووكمان هاوڕابووین كە شەڕی دژی تیرۆر بۆ پاراستنی دیموكراسییەكان بنچینەییە. جێی شانازی بوو كە گوێبیستی سوپاسگوزاریی سەرۆك كۆمار بووم بۆ ئەركی سەربازانی هەنگاریا و رۆڵیان لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق.

لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان كە ماوەی دوو رۆژی خایاند، سەرۆكی هەنگاریا لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم، سوپاسی پاڵپشتییەكانی هەنگاریای بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژ بە داعش كرد و رایگەیاند، سەردانەكەت نیشانەی پاڵپشتییە. سەرۆكی هەنگاریاش جەختی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كردەوە و وتی، شەڕی تیرۆر كارێكی بنچینەییە بۆ پاراستنی دیموكراسیمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا