پۆڵەتیک پرێس
هێلکەی کوڵاو بەیەکێک لە خواردنە تەندروستەکان دادەنرێت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەپێی ماڵپەڕی”health”.
هێلکەی کوڵاو ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی و بی، ترشی فۆلیک، کانزاکانی وەک ئاسن، فۆسفۆر، زینک و کارۆتینەکانی تێدایە، ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن ڕۆژانە هێلکەی کوڵاو بخۆیت:
-ڕێژەیەکی زۆر چەوری تەندروستی تێدایە وزەیەکەی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و گرنگییەکی زۆری بۆ گەرمکردنەوەی جەستە هەیە لەوەرزی زستاندا.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و زینک بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات.
-سەرچاوەیەکەی سەرەکی ڤیتامین دیە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات.
-بەسەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین و ترشە ئەمینیەکان دادەنرێت و کالۆری کەمە سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.
-بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ تەندروستی مێشک دادەنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەکان و کۆلین.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە.
-کۆلیستڕۆڵی بەسوودی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.